تەقینەوەیەک هێزەکانی ئەمریکای لە رۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج

 تەقینەوەیەک هێزەکانی ئەمریکای لە رۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج
تەقینەوەیەک هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان دەکاتە ئامانج و ژمارەیەک سەرباز بوونە قوربانی.

بەپێی راگەیەندراوێکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 21-1-2019 خۆکوژێک بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە گوندەوارەکانی باشووری حەسەکە لەسەر رێگای رەققە حەسەکە لە نزیک ناوچەی شەدادی، خۆی تەقاندووەتەوە.

خۆکوژەکە لە کاتی تێپەڕینی هێزێکی ئەمریکی بە یاوەریی هێزێکی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) بە رێگاکە، خۆی تەقاندووەتەوە.

هەروەک روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، بەهۆی تەقینەوەکەوە، لانی کەم پێنج شەڕڤانی هەسەدە گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، جگە لە برینداربوونی دوو سەربازی ئەمریکا.

رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ گرت.

پێش چەند رۆژێکیش تەقینەوەیەک کاروانێکی ئەمریکی لە شارۆچکەی منبج کردە ئامانج، کە بووە هۆی کوژرانی چوار سەربازی ئەمریکی.











باسنيوز
Top