لە٪٧٥ی خەڵكی شنگال بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنیی شارەکەیان ناتوانن بگەرێنەوە

لە٪٧٥ی خەڵكی شنگال بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنیی شارەکەیان ناتوانن بگەرێنەوە
بەرپرسێكی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە لە٪٧٥ی خەڵكی سنووری شاری شنگال، ئاوارەی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بوونە و بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنی شارەکەیان ناتوانن بگەڕێنەوە.

 

قادر قەچاخ، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاگەیاند: "لە ٪٧٥ی خەڵكی شنگال لە كەمپەكاندان لە هەرێمی كوردستان ئاوارەن و حكوومەتی هەرێمی كوردستان یارمەتی مرۆییان پێدەگەیەنێت، لەگەڵ رێكخراوە خێرخوازییەكان و ئەوان لەبەر خراپی دۆخی ناوچەكەیان، ناتوانن لەم بارودۆخەدا بگەڕێنەوە زێدی خۆیان".

 

گوتیشی: "دۆخی شنگال ئێستا بەستراوەتەوە بە دۆخی كەركووك و ناوچە كێشەلەسەرەكانی تر و ئەگەر دەستوور جێبەجێ بكرێت و ئەو رێككەوتنەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی عێراق بخرێتە بواری كردارەوە و دەسەڵاتی شەرعی بگەڕێنەوە ئەو ناوچانە و هەروەها ئەو هێزە میلیشیایانەش لەسنوورەكە نەمێنن، ئەوا دۆخی ناوچەكە بەگشتی ئاسایی دەكرێتەوە".
bas news-
Top