ڕێگایەکی سەرەکیی نێوان دوو پارێزگای هەرێمی کوردستان بەهۆی بەفر و بارانەوە دادەخرێت
زاهیر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتووچۆى كۆیه ڕاگه‌یاند: "به‌هۆى بارینى به‌فر و بارانێکی زۆر ئاستى ئاوى به‌نداوى سماقولى به‌رزبووه‌ته‌وه به‌مەش ڕێگای سماقوڵ کە یەکێکە لە ڕێگە سەرەکییەکانی نێوان پارێزگای هەولێر و سلێمانی ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ درووست بووە".
ناوبراو داواشی لە شۆفێران کرد کە تا ئەو کاتەی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە بۆ هاتووچۆ نێوان هەولێر و سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین ڕێگای کۆیە یاخود شەقڵاوە بەکاربهێنن.
bas news-
