پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی كۆدەبنەوە
به گوێرهى زانيارييهكانى كوردستان24، له كۆبوونهوهكهدا پرسى پێكهێنانى كابينهى نۆيهمى حكوومهتى ههرێمى كوردستان و پرسهكانى پهيوهست به كهركووك و بهغدا تاوتوێ دهكرێن.
ئەوە لە كاتێكدایە بڕیاربوو لە دوو ھەفتەی رابردوودا كۆبوونەوەكە ئەنجامبدرێت، بەڵام دووجار كۆبوونەوەكە دواخرا.
پێشتریش شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی یەكێتی و گۆڕانی كردووە، بڕیاریشە لەم گەڕەی كۆبوونەوەكان ھەوڵی جددی بدرێت بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر پێكھێنانی حكوومەت.
ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018 بەڕێوەچوو. چەند رۆژێك دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكان، شەوی 20/10/2018، كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان، ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی بڵاوكردەوە و پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بەدەستھێنانی 45 كورسی پەرلەمانی بووە براوەی یەكەمی ھەڵبژاردن.
K24
