لەم وادەیە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام دەدرێت

لەم وادەیە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام دەدرێت
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری دا، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە ١٦ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

ڕزگار حاجی حەمە، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، یەکشەممەدا ئەنجومەنی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری دا، ڕۆژی ١٦ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ٢٠١٩ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام بدرێت."

نووسینگەی حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پێویستە حکوومەتی عێراق ھەموو ئامادەکارییەک بۆ بەڕێوەچوون و سەرخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بکات.

نووسینگەی حەسەن کەعبی ڕایشیگەیاندووە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ھەموار دەکاتەوە و ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی قەزاکان جیا دەکاتەوە.
kdp-
Top