كارمەندانی خۆبەخشی نەخۆشخانەی تەقتەق گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان ڕێک خست

 كارمەندانی خۆبەخشی نەخۆشخانەی تەقتەق گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان ڕێک خست
ئەمڕۆ یەكشەممە 13-1-2019 كارمەندانی خۆبەخشی نەخۆشخانەی گشتیی ناحیەی "تەقتەق"ی سەر بە قەزای كۆیە هاوشێوەی خۆبەخشەكانی فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانی، گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان ڕێک خست و داوا لە حكوومەت دەكەن بە زووترین كات دایانبمەزرێنن.

داواش دەکەن ئەگەر حكوومەت وەڵامیان نەداتەوە، ئامادە نین چیتر كاری خۆبەخشی بكەن و ئەوەش كاریگەریی لەسەر نەخۆشخانەكان دەبێت.

دكتور كارێز نامیق، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتیی تەقتەق، لەمبارەوە ڕايگەیاند: "ئەو خۆبەخشانە جێگای زۆریان بۆ ئێمە پڕ كردووەتەوە و گوتیشی ئێمە پێویستیی زۆرمان بەو خۆبەخشانە هەیە و ئەگەر خۆبەخشەكان واز بێنن، گرفتیان بۆ دروست دەبێت".













باسنيوز
Top