كەركووكی: بەو شێوەیه‌ ئەنجوومەن كاراناكرێته‌وه..‌ ده‌بێت میلیشیاكان لە كەركووك دەربكرێن

	 كەركووكی: بەو شێوەیه‌ ئەنجوومەن كاراناكرێته‌وه..‌ ده‌بێت میلیشیاكان لە كەركووك دەربكرێن
ئەمڕۆ لە كەركووك ھەوڵ درا ئەنجوومەنی پارێزگا كارا بكرێتەوە و كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام بدەن، بەڵام بە ھۆی نەبوونی نیسابی یاساییەوە، كۆبوونەوەكە شكستی ھێنا، نوێنەری پارتی گەلی توركمانیش دەڵێ، تاوەكو دۆخی كەركووك ئاسایی نەكرێتەوە و میلیشیاكان دەرنەكرێن، ئەستەمە بتواندرێت ئەنجوومەن كارا بكرێتەوە.

نوێنەری پارتی گەلی توركمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، عیرفان كەركووكی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ھەفتەی ڕابردوو لە كەركووك كۆبوونەوە لە نێوان چەند لایەنێكدا كرابوو بۆ ئەوەی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئاسایی بكرێت، بەڵام ئەوانەی ئیمزایشیان كردبوو، ئەمڕۆ بەشدارییان نەكرد، ئێمەیش ھەر زوو ھەڵوێستی خۆمان دەربڕی و باسمان لەوە كرد كە سەركەوتوو نابێت، چونكە تەوافوق نەبوو، بۆیە بەو شێوە ناتواندرێت ئەنجوومەن كارا بكرێتەوە".

كەركووكی گوتیشی: "تاوەكو لیستی برایەتی تەوافوق لە نێوان خۆیدا نەكات، ئەستەمە بتواندرێت ئەنجوومەن كارا بكرێتەوە، بۆیە پێویستە سەرەتا دۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە، ئاوارەكان بگەڕێنەوە، دۆخەكە كێشەی نەبێت و ھێزە میلیشیاكان لە كەركووك دەربكرێن، ئینجا ئەنجوومەن كارا بكرێتەوە، ئەگەر نا ناتواندرێت ئەنجوومەن كارا بكرێتەوە".

دەشڵێ، لە كەركووك بارەگاكان داگیر كراون و ناوشار ھەمووی میلیشیایە، بۆیە بەو جۆرە ناتواندرێت ئەنجوومەن كارا بكرێتەوە و، ئەگەر بەو شێوەیە بێت، چارەنووسی ھەر كۆبوونەوەیەك، وەك كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەبێت و شكست دەخوات
kdp-
Top