پارتی، ھەوڵەكان درێژەیان هەیە و لەگەڵ گۆڕان و یەكێتی لەسەر ھێڵین

پارتی، ھەوڵەكان درێژەیان هەیە و لەگەڵ گۆڕان و یەكێتی لەسەر ھێڵین
ھەوڵەكان بۆ پێكھێنانی حكوومەتی نوێی ھەرێمی كوردستان درێژەیان هەیە و، ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتییش دەڵێ، لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان لەسەر ھێڵن و لە دانوستان بەردەوامن.

فرسەت سۆفی، لە ئەندامانی شاندی دانوستانكاری پارتی بۆ پێكھێنانی حكوومەتی نوێی ھەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "گفتوگۆكان لە نێوان لایەنە سیاسییەكاندا بەردەوام دەبن، ھەوڵەكانیش بۆ پێكھێنانی حكوومەت جیددین و پارتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستاندا لەسەر ھێڵە."

پارتی دیموكراتی كوردستان، دوای چەندین سەردان بۆ لای لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ پێكھێنانی حكوومەتی نوێی ھەرێمی كوردستان، لە هەوڵی جیددیدایە بۆ پێكهێنانی حكوومەت و له‌ ٣ی١٢ی٢٠١٨ سەركردایەتیی پارتی، مەسروور بارزانی بۆ سەرۆكی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێم و، نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆكی ھەرێم دەستنیشان كرد.
kdp-
Top