ئهمڕۆ دڵزاری شاعیر پێی نایه تهمهنی 100 ساڵی
شاعیری ناوداری کورد دڵزار کە ناوی تەواوی، ئەحمەد مستەفا محەممەد ئاغای حەوێزییە، وەک لە زمانی خۆیەوە گوتوویەتی، لە ئێوارەی رۆژی ٨ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٢٠ لە شاری کۆیە و لە بنەماڵەیەکی ناسراو، بەڵام دەستکورت لە دایک بووە، کە ئەوکات تازە جەنگی جیهانی یەکەم کۆتایی پێهاتووە و گرانییەکی سەیر رووی لە کوردستان کردووە.
شاعیر لە باسی ژیانی خۆیدا باس لەوە دەکات، کە باوکی هەمیشە شیعری فارسی بۆ کردوونەتەوە کوردی، هاوکات داستانی جوانیشی بۆ خوێندوونەتەوە، لەوانە شانامەی فیردۆسی، کە کاریگەری لەسەری هەبووە، هاوکات ئەوەش دەڵێ، کە لە تەمەنی ٧ ساڵیدا باوکی ڕادەستی مەلا ئەسعەدی کردووە و فێری نووسین و خوێندنەوە بووە.
kdp-
