پشكنین بۆ منداڵە ونبووه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌وە له وڵاتی ئێران ئاگادار كراینه‌وه له‌وه‌ی كه‌سێك به ناوی محەمه‌دئه‌مین، دانیشتووی قوم، خۆی به ونبووی هه‌ڵه‌بجه له‌قه‌ڵەم ده‌دات، وه‌فدێكمان ڕۆیشته وڵاتی ئێران و چاومان به ناوبراو كه‌وت و ته‌واوی ڕێكاره یاساییه‌كانیمان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئێرانەوە بۆی ته‌واو كرد و گه‌ڕاندمانه‌وه بۆ كوردستان".
عه‌بدولقادر دەڵێت: "محه‌مه‌دئه‌مین ئیسماعیلیمان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ كوردستان و له لایه‌ن دادگای هه‌ڵه‌بجه‌وە وته‌ی لێ وه‌رگیراوه و ئه‌مڕۆش له لایه‌ن پزیشکیی دادی سلێمانییەوە سمپڵی خوێنی لێ وه‌رگیراوه بۆ پشكنینی(DNA) بۆ به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و هاووڵاتییه هه‌ڵه‌بجەییانه‌ی كه سمپڵی خوێنیان كردووه و منداڵیان له كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجەدا لێ ون بووه."
ناوبراو گوتی: "ئه‌و كه‌سه‌ی بانگه‌شه ده‌كات كه منداڵی هه‌ڵه‌بجه بێت، ناوی محه‌مه‌دئه‌مین ئیسماعیلییه، له ته‌مه‌نی حه‌وت مانگی له خێزانه‌كه‌ی دابڕاوه، ئێستا ژیانی هاوسه‌ریه‌تیی پێك هێناوه و خاوەنی منداڵێكه، ئه‌و كه‌سه‌ی بۆی بووه بە باوك و گەورەی کردووە، ناوی مه‌نووچەهره و له ژیاندا ماوه و له شیرازە، به‌ڵام محه‌مه‌دئه‌مین ئیسماعیلی ئێستا له قوم نیشته‌جێیە، به پێی ئه‌و به‌ڵگه‌یەی پێیه‌تی و له پارێزگای فارسی ئێران بۆی كراوه، ده‌یسه‌لمێنێت هه‌ڵه‌بجه‌ییه".
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات: "78 ماڵی هه‌ڵه‌بجه‌یی سكاڵایان تۆمار كردووه كه منداڵیان لێ ون بووه له كاره‌ساتی 16/3/1988، تا ئێستا 8 منداڵی هه‌ڵه‌بجه‌یی به كه‌سوكاریان شاد كراونه‌ته‌وه، 8 كه‌سی دیكه‌ش سمپڵی خوێنیان لێ وه‌رگیراوه، خۆیان به منداڵی هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌ناسێنن و پشكنینیان بۆ ده‌كه‌ین".
kdp-
