کۆیە.. لە ساڵی 2018دا دوو ھەزار و 314 منداڵ لەدایک بوون

 کۆیە.. لە ساڵی 2018دا دوو ھەزار و 314 منداڵ لەدایک بوون
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە، ئاماری ساڵی 2018ـی خستە ڕوو، تێیدا باس لەوە دەکرێت، کە لە ساڵی 2018دا دوو ھەزار و 314 منداڵ لە کۆیە لەدایکبوون.

ھاوکار عەلی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیەی ڕاگەیاند و باسی لەوە کرد، لە ساڵی 2018دا 309 ھەزار و 109 کەس سەردانی نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنکە تەندرووستییەکانی سنووری جوگرافیی کۆیەیان کردووە، لەو ژمارەیەش 8 ھەزار و 645 کەس لە نەخۆشخانە خەوێندراون".

گوتیشی: "نەشتەرگەریی گەورە و مامناوەند و بچووک لە نەخۆشخانەکانمان ئەنجام دراون، کە کۆی گشتییان دوو ھەزار و 889 نەشتەرگەری بوون".

لەبارەی ئامارەکانی پزیشکیی دادوەریش، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە دەڵێت: "بە ڕووداوی ھاتوچۆ 16 کەس گیانیان لەدەست داوە، حەوت کەس بە فیشەک گیانیان لەدەست داوە، حەوت کەسیش لە ئاودا خنکاون، 15 کەسیش بەھۆی تەقینەوە گیانیان لەدەست داوە، یەک کەسیش بە پەت کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە".

ھاوکار عەلی ڕوونیشی کردەوە، کە لە ساڵی 2018دا دوو ھەزار و 314 منداڵ لە سنووری کۆیە لەدایک بوونە، کە ھەزار و 211یان لە ڕەگەزی نێرن، ھەزار و 103یان لە ڕاگەزی مێن".












باسنيوز
Top