ئه‌و دایكه‌ى 30 ساڵ چاوه‌ڕێی كوڕه ئه‌نفالكراوه‌كانی بوو كۆچى دوایی كرد
بێستوون ژاڵه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌رى كاره مرۆییه‌كان له ئیداره‌ى گه‌رمیان، ڕای گه‌یاند: " (نەزیرە نەجم حەمە)، كه یه‌كێكه له‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌سوكاره‌كه‌ى به‌ر شاڵاوى ئه‌نفال كه‌وتوون، ئەمڕۆ لە گوندی شێخ لەنگەر له ئیدارەی گەرمیان، کۆچی دوایی کرد".
بە پێی زانیارییەکان، (نەزیرە نەجم حەمە) ماوه‌ى 30 ساڵە لە چاوەڕوانی گەڕانەوەی دوو کوڕە ئەنفالەکەیدا بووە و ماڵی بۆ گەڕاندنەوەیان ئامادە کردووە.
باسنيوز
