ئەفسەرێکی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری ورمێ کوژرا
هاوکات لەمبارەوە ماڵپەڕی مافی مرۆڤی (هەنگاو) بڵاوی کردووەتەوە، ئەو شەڕ و پێدادانە دوێنێ دووشەممە لە ناوچەی سنووریی (زێوە)ی سەر بە ورمێ ڕووی داوە و تێیدا ئەفسەرێکی کورد بەناوی "مەیسەم نەژادوەلی" خەڵکی گوندی "قوپی باباعەلی" کوژراوە.
میدیا فەرمییەکانی ئێران پشتڕاستیان کردووەتەوە کە لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ گرووپێکی چەکدار کوژراوە، بەڵام هەتا ئێستا شوناسی ئەو گرووپە ئاشکرا نەبووە و هیچ گرووپ و لایەنێکیش بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
باسنيوز
