ئەفسەرێکی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری ورمێ کوژرا

 ئەفسەرێکی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری ورمێ کوژرا
بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران، دوێنێ دووشەممە 2019.1.7 ئەفسەرێکی کوردی خەڵکی مەهاباد لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوون لە سنووری ورـی کوژراوە.

هاوکات لەمبارەوە ماڵپەڕی مافی مرۆڤی (هەنگاو) بڵاوی کردووەتەوە، ئەو شەڕ و پێدادانە دوێنێ دووشەممە لە ناوچەی سنووریی (زێوە)ی سەر بە ورمێ ڕووی داوە و تێیدا ئەفسەرێکی کورد بەناوی "مەیسەم نەژادوەلی" خەڵکی گوندی "قوپی باباعەلی" کوژراوە.

میدیا فەرمییەکانی ئێران پشتڕاستیان کردووەتەوە کە لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ گرووپێکی چەکدار کوژراوە، بەڵام هەتا ئێستا شوناسی ئەو گرووپە ئاشکرا نەبووە و هیچ گرووپ و لایەنێکیش بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.










باسنيوز
Top