لە هەڵەبجە ژمارەیەکی زۆر ماتۆڕسکیل تێکشکێنران

لە هەڵەبجە ژمارەیەکی زۆر ماتۆڕسکیل تێکشکێنران
ئەو ماتۆڕسکیلانەی لە سنووری بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە دەستی بەسەردا گیرابوو، سەرجەمیان تێکشکینران.

ئەمڕۆ دووشەممە 7/1/2019، بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیاندراوێکدا تێیدا ئاشکرای کرد، کە ئەو ماتۆڕسکیلانە دەستگیرکرابوون لەلایەن بەرێوەبەرایەتییەکەیانەوە سەرجەمیان پانکرانەوە و تێکشکێنران، بۆ ئەوەی دووبارە سودیان لێ نەبینرێت و بەکار نەهێنرێنەوە.

ڕوونیش کراوەتەوە، کە ئەم ماتۆڕسکیلانە لەسەر شەقامەکان هۆکاری هەراسانکردن و بێزارکردنی هاووڵاتییان و شۆفێران بوون.











باسنيوز
Top