بەغدا بڕە پارەیەکی بودجە بۆ هەولێر دەنێرێت
د. ئەحمەد سەفار، ئەندامی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممە 7-1-2019، پەرلەمانتاران دەگەڕێنەوە بەغدای پایتەختی عێراق و لێژنەیی دارایی پەرلەمان کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی بودجە دەکات.
ئەحمەد سەفار، کە لێدوانی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان داوە، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێشنیازی دروستکردنی لێژنەیەکی هاوبەشی هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، لەوانە؛ کێشەی نەوت و بودجەی سیادی.
هەروەک ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا بودجەی 2019ـی عێراق لە پەرلەمان پەسەند نەکراوە، لەم مانگەدا 1 لەسەر 12ـی بودجە بە حیسابی بودجەی ساڵی 2018، لە بودڤەی بەکارهێنان خەرج دەکرێت و ”پشکی ھەرێمی کوردستانیش بە پێی ڕێککەوتن ڕەوانە دەکرێت“.
بودجەی گشتیی ساڵی 2018ـی عێراق 88 ملیار دۆلار بوو.
باسنیوز
