نووری بریمۆ: ڕێگادان بە كردنەوەی بارەگاكانمان پڕوپاگەندەیە.. 56 بارەگامان داخراون

	 نووری بریمۆ: ڕێگادان بە كردنەوەی بارەگاكانمان پڕوپاگەندەیە.. 56 بارەگامان داخراون
بەرپرسی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا دەڵێ، كردنەوەی بارەگاكانی ئەنەكەسە و رێگادان بە ئازادیی سیاسی لە رۆژئاوای كوردستاندا، لە ڕاستییەوە دوورە و هیچ بڕیارێكی لەو شێوە دەرنەچووە.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەوەی كە پەیەدە بڕیاری داوە بە كردنەوەی بارەگاكانی ئەنەكەسە لە رۆژئاوای كوردستان، نووری بریمۆ، بەرپرسی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە، پەیەدە باوەڕی بە ژیانی سیاسی لە دەرەوەی بیركردنەوەی خۆی نییە و بە فەرمانی ئەوان 56 بارەگای ئێمە لە رۆژئاوای كوردستان داخراون، هەر كاتێكیش پەیەدە باوەڕی بە پێكەوەژیانی سیاسی هەبوو و دەرفەتی دا پێشمەرگەی رۆژ بچێتەوە رۆژئاوای كوردستان، ئەو كاتە ئەو بڕیارە دەردەكات".

بریمۆ، هەروەها ئەوەیشی خستە ڕوو: "پێش ئەو بڕیارە، ئەگەر بشدرێت، دەبێ پەیەدە بڕیاری ئازادكردنی زیندانییە سیاسییەكان بدات، چونكە سەدان كادیر و ئەندامی سەركردایەتیی ئەنەكەسە، لە زیندانەكانی پەیەدەدان".
kdp-
Top