سبەی زیاتر لە ملیۆنێك قوتابی بەشداری تاقیكردنەوەی وەزری یەكەم دەبن
سبەی دووشەممە ڕێكەوتی ٧/١/٢٠١٩ی زایینی، لە سەرتاسەری ھەرێمی كوردستان و بە بەشداریی زیاتر لە ملیۆنێك و سەدھەزار قوتابی لە قۆناغی چوارەمی بنەڕەتی بۆ ١١ی ئامادەیی، تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەم، خوولی یەكەمی پۆلە ناكۆتاكان دەست پێ دەكات.
وەزارەتی پەروەردە، لە ڕگهیانراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووه، ڕایانگەیاندووە، حكوومەتی ھەرێم بە پێی توانای داراییی ئەم قۆناغە قورسەی كوردستان، ھەمیشە پاڵپشتیی خوێندن و فەراھەمكردنی كەشێكی ئارام بووە بۆ پڕۆسەی خوێندن و جێبەجێكردنی ئەزموونەكان، بۆیە لەسەر قوتابیان پێویستە كاتەكانیان بەفیڕۆ نەدەن و ئەو ماوە كورتەی كە بۆ ئەم پڕۆسەیە دانراوە، دوور بكەونەوە لە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان و یاریكردن پێیان، تا نمرەی باش بەدەست بھێن، داوا لە خانەوادەی بەڕێزی قوتابیان دەكەین، لە ماڵەوە ھەوڵی دروستكردنی كەشێكی ئارام بۆ منداڵەكانیان بدەن و پاڵپشتێكی بەھێزی دەروونی و پەروەردەییان بن و پاڵەپەستۆیان لەسەر دروست نەكەن و ڕەچاوكردنی كاتی پێویست بۆ خوێندن و خواردنی تەندروستیان بكەن".
وەزارەتی پەروەردە ڕایشیانگەیاندووە: "سوپاسی مامۆستایانی خۆشەویستیش دەكەین كە وەك ھەمیشە ھاوكار و جێبەجێكاری ئەم پڕۆسە بەرفراوانە پەروەردەییەن و، ھیوای سەركەوتنیش بۆ ھەموو قوتابیان دەخوازین".
kdp-
