لە كۆیه ساڵی ڕابردوو 201 حاڵه‌تى توندوتیژى دژ بە ژنان تۆماركراوه
دانا حاجی، به‌رپرسى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به ژنان له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئامارى ساڵى 2018ى ڕاگه‌یاند گوتى: "له مساڵدا 4 ژن خۆیان سوتاندووه و یه‌ك ژنیش به قه‌زاو قه‌ده‌ر سوتاوە، و 201 كه‌یسیش تومار كراوه، هەروەها توانیومانه 170 کەش له وانه ده‌ستگیربكه‌ین كه سكاڵایان له‌سه‌ر بووه".
گوتیشی: "3 ژن كوژراون، به‌ڵام هی سنورى كۆیه نه‌بوون، له ده‌ره‌وه‌ى كۆیه تاوانه‌كه‌ى ئه‌نجامدرابوو، به‌ڵام له سنوره‌كه‌ى ئێمه دۆزرانه‌وه".
هه‌ر له‌م كۆنگره ڕۆژنامهوانییەدا، به‌ڕێوبه‌رى بهرهنگاربونهوى توندوتیژى دژ به‌ژنان ئاماژه‌ى بەوەدا، كه زۆربه‌ى كێشه‌ی خێزانى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌هۆى خراپی به‌كارهێنانى ئامێرى په‌یوه‌ندى كردن بووه.
باسنيوز
