ئەندام پەڕلەمانێكی پێشوو: مەبەستی دۆناڵد ترەمپ پرسی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران
پسپۆڕێکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیش پێی وایە، قسەکانی ترەمپ لە ئەگەری گوێنەگرتنی ئەو لایەنانە هۆشدارین و کاردانەوەی واشنتۆن توندتر دەبن.
بهرله چهند رۆژێك دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكا نیگهرانیی خۆی له چهند لایهنێكی كوردی نیشان دا، كه به قسهی خۆی نهوت به ئێران دهفرۆشن و داواشی لێكردن، دهست له مامهڵهكردن و بازرگانیكردن به نهوت لهگهڵ ئێران ههڵگرن.
مەبەستی دۆناڵد ترەمپ پرسی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران و بەتایبەت دوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017کە لەلایەن گرووپێکی تایبەتەوە بە تانکەر ڕەوانەی ئێران دەکرێت.
مەسعوود حەیدەر سیاسەتمەدار کە یەکەم کەس بوو پەردەی لەسەر بابەتی هەناردنی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران هەڵدایەوە، لەمبارەوە بە کەناڵی (کوردستان 24)ی ڕاگەیاند: "دوای ڕێککەوتنەکەی 16ی ئۆکتۆبەر کە من بڵاوم کردەوە، مەسەلەی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ ئێرانی تێدایە و لە بنەڕەتدا پرۆژەیەک هەبوو کە بۆرییەکی نەوت لە کەرکووکەوە بەرەو ئێران بڕوات کە سەری نەگرت، بەڵام دوای 16ی ئۆکتۆبەر بەشێک لەو ڕێککەوتنە چووە بواری جێبەجێکردن و ڕۆژانە لە نێوان 30 بۆ 60 هەزار بەرمیل ڕەوانەی ئێران کراوە".
ئاماژەی بەوەش کرد: "قسەکردنی سەرۆکی ئەمریکا بە ڕوونی لەسەر ئەو بابەتە پەیامێکی سیاسیی زۆر ڕوونە کە ئەگەر تا ئێستا چاوپۆشی لەو بابەتە کرابێ، ئێتر ئەمریکا ئەوە قبووڵ ناکات و کاردانەوەی دەبێت".
هەر لەمبارەوە عەبدولحەکیم خوسرەو پسپۆڕی نێودەوڵەتی پێی وایە: "ترەمپ نە لەخۆڕا ئەو قسەیەی کردووە و نە کێشەی کەمیی زانیاریی هەیە و دەڵێت: "من پێم وایە هۆشدارییە و پەیوەستە بە زانیارییەوە و تەنیا قسە نییە بۆ راگەیاندن، چونکە هەر لایەنێک لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران بەردەوام بێت کەلە دەرەوەی بڕیارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بێت، بێگومان کاردانەوەی دەبێت و ئەم کاردانەوەیەش پەیوەست دەبێ بە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسایەتییەکان و خستنە ناو لیستی ڕەشەوە".
باسنیوز
