قایمقامی شنگال په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی به هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی قه‌زاكه تۆمه‌تبار ده‌كات
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا مه‌حما خه‌لیل گوتی: "چه‌ند لایه‌نێكی ناشه‌رعی له ده‌ره‌وه‌ی سنوور هاتوون و ده‌یانه‌وێ خواستی خۆیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنن، به‌مه‌ش ئيراده‌ی ده‌وڵه‌تی ده‌ستووری له شنگال پێشێل ده‌كه‌ن".
قایمقامی قه‌زای شنگال ئاشكراشیكرد، "هه‌ریه‌ك له پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" و چه‌ند گروپێكی ناو حه‌شدی شه‌عبی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانیان، نایانه‌وێت ژیان و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قه‌زاكه", روونیشیكرده‌وه، "ئه‌م دوو لایه‌نه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كهسانێێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شنگال به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنن، كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵنه‌بژێردراون و كه‌سانی نایاسایین".
k24-
