سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان دەکرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاند، سبهنیێ مووچه‌ى مانگى 10ى ساڵى 2018 دابه‌شده‌كرێت و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت ده‌بێت و سه‌ره‌تا دیوان و لیوا هاوبه‌شه‌كان مووچه وه‌رده‌گرن، دواتریش یه‌كه‌كانى 70 و 80 مووچه وه‌رده‌گرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، له دوای ته‌واوكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌كرێـت و تا پێش كوتایی مانگى یه‌كى ساڵی 2019، مووچه‌ى مانگى 10ى ساڵێ 2018ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابەشدەکرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وه‌زاره‌ت پێى‌وابوو رۆژى دووشەممە پشوو دەبێت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى تائێستا پشوو ڕانه‌گه‌یندراوه وه‌زاره‌تى دارایی فه‌رمانى به بانكه‌كان و لیژنه‌كانى دابه‌شكردنى مووچه كردووه، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه بكه‌ن.
پێشتر رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری رایگەیاندبوو، دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2018 بەردەوام دەبێت و لەسەرەتای ساڵی 2019 دا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە پشتدەبەستێت بە 317 ملیار دینار کە مانگانە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم لەگەڵ ئەو پارەیەی کە لە داهاتی فرۆشی نەوت دەستی دەکەوێت.
خەندان
