پەرلەمانی عێراق لە كێشەكانی پارێزگای نەینەوا دەكۆڵێتەوە
شاندەكە لە كێشەی ئاوارەكان و كێشەكانی شنگال و پارێزگای نەینەوایان بە تایبەت كۆڵیەوە، ئیدارە و ئەنجوومەنی نوێنەران رایانگەیاند، پێویستە پەكەكە لە شنگال بكشێتەوە، ئەمەش لە پێناو ئاوەدانكردنەوەی شارەكە و گەڕانەوەی خەڵكی بۆ شارەكەیان.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوونی په‌كه‌كه و درووستكردنی ئه‌نجوومه‌نێكی نوێ بۆ كارگێڕی قه‌زاكه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش رایگه‌یاند، ئه‌وان مامه‌ڵه به یاسا و ده‌ستووره‌وه ده‌كه‌ن و درووستكردنی ئه‌نجوومه‌نێكی كارگێڕی له شنگال ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
لای خۆیه‌وه، نۆفه‌ل حه‌مادی عاگوب، پارێزگاری نه‌ینه‌وا، بوونی هێزی بیانی له قه‌زای شنگال به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق ده‌زانێت و ده‌ڵێت: "ده‌بێت په‌كه‌كه شنگال جێبهێڵێت".
K24-
