وەرگەڕانی پاسێکی کرماشان – تاران 21 کەسی کردە قوربانی

 وەرگەڕانی پاسێکی کرماشان – تاران 21 کەسی کردە قوربانی
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە وەرگەڕانی پاسێکی نێوان کرماشان بۆ تاران لە کاتی گەڕانەوە لە تاران، بەهۆی وەرگەڕان لە جادەی "ساوە" سێ کەس گیانیان لەدەست داوە و 18 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران، ئەو ڕووداوە کاتژمێر 12:15 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2019.1.3 بە کاتی ئێران لە 40 کیلۆمەتریی جووتسایدی ساوە – هەمەدان بەهۆی خۆپێداکێشانی پاسەکە بە بەربەستی کەناو جادەکە ڕووی داوە و بووەتە هۆی وەرگەڕانی پاسەکە کە سێ کەس گیانیان لەدەست داوە.

جێگری سیاسی قایمقامی ساوە لەمبارەوە ڕای گەیاندووە لەو ڕووداوەدا جیا لە گاینل لەدەستدانی سێ کەس، هاوکات 18 کەسی دیکەش بریندار بوون کە لەلایەن تیمە فرایگوزارییەکانەوە بۆ ناوەندە تەندروستییەکان گوازراونەتەوە.

دە ڕۆژ لەمەوبەر لە یەکێک لە کۆلیژەکانی زانکۆی ئازاد لە تاران بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک 10خوێندکار گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 20 خوێندکاری دیکەش بریندار بوون.









باسنيوز
Top