كه‌سوكاری شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه یاداشتێكیان ئاراسته‌ی نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا کرد
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، له پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایان گه‌یاند: "سێزدە ساڵ بە سەردادگاییکرنی تاوانبارانی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و بە جینۆسایدناساندنی دۆسیەی هەڵەبجە لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە تیپەڕ دەبێت، بەڵام تا ئیستا قەرەبووی زیانلێکەوتوانی ئەو تاوانە نەکراوەتەوە".
ئه‌وه‌شیان خسته ڕوو:"پەرلەمانی عێراق چەند یاسایەکی بە ژمارە (20) و (16) لە ساڵەکانی 2009 و 2010 یەک لە دوای یەک دەرکردووە و تایبەتن بە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشوو، بەڵام بەداخەوە نوینەرانی کورد لە بەغدا ئەم پرسەیان نەکردووەتە بەشێک لە ئەجێندای گفتوگۆکانیان لە حکوومەتی عێراقیدا و نەیانتوانیوە سوود لەم یاسایە وەربگرن بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێكەوتوانی کوردستان".
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه دا‌واشیان له فراكسیۆنه كوردییه‌كان و نوینه‌رانی كورد له به‌غدا كرد، كه فشار بخه‌نه‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی هه‌ڵه‌بجه و كوردستان بكاته‌وه.
هاوكات د.موسه‌نا ئه‌مین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكدا گوتی: "له هه‌موو چالاكییه‌كانماندا ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ خزمه‌ت هه‌ڵه‌بجه، جیبه‌جێی ده‌كه‌ین و ئه‌ركی خۆمانه، خۆیشمان به‌شێكین له ئازاره‌كانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه".
باسنيوز
