له كه‌مپى حه‌سه‌ن شام 400 منداڵى بێ سه‌رپه‌رشت چاره‌نووسيان نادياره
له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام كه ئاواره‌كانی شاری مووسڵ تێيدا نیشته‌جێكراون، چوار سه‌د منداڵ له پێكهاته‌ی جیاواز، بێ دایك و باوك ماونه‌ته‌وه.
رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و چاودێران ده‌ڵێن وه‌ك پێویست هاوكاری ئه‌و منداڵانه نه‌كراوه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، له چوارچێوه‌ى كاره‌كانيدا، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌رپرسیارێتی ئه‌و منداڵانه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه.
هاوكات چاره‌نووسی ئه‌و منداڵانه نادیاره. له‌م رووه‌شه‌وه پرسیار ئاراسته‌ی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌غدا ده‌كرێت
k24-
