وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن داتاكانی ساڵی 2018 ده‌خاته ڕوو
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بڵاوی کردووەتەوە، کە ساڵانه له ماڵپه‌ڕی وەزارەتەکەیان داتاكان ده‌خرێنه به‌رده‌ستی سه‌ردانیكه‌رانی پێگه‌كه و وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی زانیاریی ره‌سمی و وردبینی بۆكراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
وەزارەتی گواستنەوەی گەیاندن، تێبینییەکانیشی بەمشێوەی خوارەوە خستووەتە ڕوو:
سەبارەت بە بەکاربەرانی ئینتەرنێت:
1- بەهۆی ئەوەی زۆربەی کۆمپانیاکان لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان کار دەکەن نەک لەسەرئاستی پارێزگاکان بۆیە نەتوانراوە داتای ته‌واویان لی وەربگیرێت.
2- ئەم ژمارەیە هی بەشێک لە کۆمپانیاکانی ئەنته‌رنێتە نەک گشت کۆمپانیه مۆڵەت پێدراوەکان لەبەر ئەوەی بەشێک لەو کۆمپانیانە ئاماری ساڵانه‌ی خۆیان هێشتا نەناردوە.
سەبارەت بە بەکاربەرانی مۆبایل:
بەهۆی ئەوەی کۆمپانیاکانی مۆبایل مۆڵەتی کارکردن لە حکومەتی عیراق وەردەگرن ئامار وزانیاریەک بۆ وەزارەتی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم رەوانە ناکرێت.
سەبارەت بە فڕۆکەخانەکان:
ئامار و زانیاری فڕۆکەخانەکانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی لە 1/1/2018 تا 30/11/2018.
