دەستەی مافی مرۆڤ داواکارییەک ئاراستەی بەندکراوان دەکات

 دەستەی مافی مرۆڤ داواکارییەک ئاراستەی بەندکراوان دەکات
گوتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، زۆرێک لە بەندکراوان دوای دادگایی کردنیان بێتاوان دەردەچن، بۆ ئەو مەبەستە داواکاریییەکیان ئـاراستە دەکات.

محەمەد گۆمەشینی، گوتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: "لە میانی بەدواداچوونەکانماندا بۆمان دەرکەوتووە زۆرێک لە بەندکراوان دوای ئەوەی ماوەیەک لە بەندیخانە دەمێننەوە و دادگایی دەکرێن، بێتاوان دەردەچن".

ڕوونیشی كرده‌وه‌، كه‌ به‌شێك لەو بەندکراوانە دوای ساڵێک یان چەند مانگێک، دادگا بێ تاوانیان دەسەلمێنێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ بەپێی یاسا دەبێت ئەو جۆرە بەندکراوانە قەرەبوو بکرێنەوە؛ بۆیە داوایان لێ دەکات لەو حاڵەتانەدا سەردانی نوسینگەکانی مافی مرۆڤ بکەن بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویستییان بۆ بگرنەبەر.


له‌ ڕۆژانى ڕابردوودا، خه‌بات ڕه‌شید، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى مافى مرۆڤ له‌ گه‌رمیان، ئاشكراى كرد كه‌ هاووڵاتییه‌ك به‌ناوى ( ح , ل ) دواى به‌سه‌ربردنى نزیكه‌ى 18 مانگ له‌ گرتووخانه‌، دادگا بێتاوانى سه‌لماند.










باسنیوز
Top