حکوومەتی هۆڵەندا راگەیەندراوێک لەبارەی مەشقکردن بە پێشمەرگە بڵاو دەکاتەوە

 حکوومەتی هۆڵەندا راگەیەندراوێک لەبارەی مەشقکردن بە پێشمەرگە بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی بەرگریی شانشینی هۆڵەندا راگەیەندراوێک لەبارەی مەشقکردن بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 2-1-2019 بڵاو کراوەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی هۆڵەندا کۆتایی بە ئەرکی خۆیان لە بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی رێکراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سووریا دەهێنن.

هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا لە هاوکاریکردن و مەشقکردن بە پێشمەرگە و سوپای عێراق بەردەوام دەبێت، چونکە هەروەک بێیلیڤڵد سخاوتنی وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، ”هێشتا شەڕدژی داعش کۆتایی نەهاتووە“.

هۆڵەندا وڵاتێکی ئەوروپییە و بە چوار فڕۆکەی جۆری F16، بەشداریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی کردووە و ئێستاش ئەو فڕۆکانە ”بۆ کاری دیکەی هاوپەیمانیی ناتۆ“، دەگەڕێنێتەوە وڵاتەکەی.










باسنيوز
Top