روونكردنه‌وه‌یه‌ك له پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێره‌وه
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ده‌نگۆی كوژرانی كه‌سێك له شه‌وی سه‌ری ساڵ له فامیلی مۆڵی هه‌ولێر ره‌تده‌كاته‌وه.
رائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، راگه‌یاند، ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه و چه‌ندین كه‌سیش په‌یوه‌ندی پێوه كردوون، گوایه كه‌سێك له شه‌وی سه‌ری ساڵدا له فامیلی مۆڵی هه‌ولێر كوژراوه، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه و هیچ رووداوێكی له‌و جۆره رووی نه‌داوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چه‌ند په‌یجێكی ساخته له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌و شتانه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ رووداوێكی له‌و جۆره نه‌بووه و له شه‌وی سه‌ری ساڵیش‌دا، هیچ حاڵه‌تێكیان تۆمار نه‌كردووه.
ساڵانه له هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان، به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێ، رێوڕه‌سم و ئاهه‌نگی تایبه‌ت ساز ده‌كرێت و گه‌شتیارێكی زۆریش سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كه‌ن، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و پۆلیسیش بۆ پارێزگاریكردن له سه‌قامگیری به‌رده‌وام له ئه‌ركدان و پلانی تایبه‌ت به‌خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
k24-
