60 هاووڵاتى كورد له ڕێگەى ئەورووپا گیانیان له‌ده‌ست داوه
ئاری جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان ڕايگه‌یاند "ساڵى ڕابردوو نزیكه‌ى 70 هه‌زار هاووڵاتى هه‌رێمى كوردستان ڕوویان لە ئه‌ورووپا كردووە. به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش له‌و ڕێژه‌یه‌دا 35%یان گه‌نج بوون و ڕوویان له 47 وڵاتى ئه‌ورووپا كردووه".
هەروەها ڕوونی كرده‌وه كه هه‌رچه‌نده ڕۆیشتنى گه‌نجان گرفته، به‌ڵام له‌وه خراپتر ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌یان دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه.
ئاشكراشى كرد له ماوه‌ى پێنج ساڵى ڕابردوودا 274 هاووڵاتی عێراقی له ڕێگه‌ى چوونیان بۆ وڵاتانى ده‌ره‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه 144یشیان بێسه‌روشوێنن، له‌و ڕێژه‌یه‌شدا 64 هاووڵاتى كه گیانیان له‌ده‌ست داوه، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن.
باسنيوز
