لە پێنجوێن گەنجێک بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا
لوقمان لەتیف، لێپسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی پێنجوێن، ڕايگەیاند:"ئەمشەو دووشەممە 31/12/2018، کاتژمێر 7ی تەرمی گەنجێکیان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان، کە لەسەر شەقامی سەرەکی پێنجوێن - باشماخ، ئۆتۆمۆبیلێک لێدابوو و دەست بەجێ گیانی لە دەستدابوو".
لێپسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی پێنجوێن، گوتیشی: "ئەو گەنجە تەمەنی 28 ساڵەو ناو(ه،ک،س) ە".
باسنيوز
