کۆسرەت ڕەسول باسی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر دەکاتەوە
کۆسرەت ڕەسول، لەو پەیامەیدا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی ڕای گەیاندووە: "به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ساڵی نوێ ی زاینییه‌وه پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمتان ئاراسته ده‌كه‌م و هیوادارم ساڵی نوێ بۆ هه‌مووان ببێته ساڵی به‌دیهاتنی گشت خه‌ون و ئاواته‌به‌دینه‌هاتووه‌كانتان و ساڵێكی خۆش و پڕ له ئاسووده‌یی و به‌سه‌ر به‌رن".
هەروەها دەشڵێت: "هه‌موومان شاهیدی ئه‌وه‌ین كه ساڵانی ڕابردوو گه‌له‌كه‌مان و بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیش به گه‌لێك هه‌ورازو نشێوی سه‌ختدا گوزه‌ری كردوه‌و ناهه‌مواری زۆری به‌خۆوه بینیوه، ناحه‌زان و ده‌وروبه‌ریش به به‌شێك له دۆسته‌كانیشمانه‌وه گوشاری زۆریان له‌سه‌رمان هه‌بووه".
لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "به‌شێكی گرنگی خاكی نیشتمانیشمان به‌تایبه‌ت له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان پاش ئه‌وه‌ی به خوێنی شه‌هیده‌كانمان له‌چنگی ڕه‌شی داعش پارێزرابون به گه‌له‌كۆمه‌كێی ئه‌ملاوئه‌ولا و به‌ناهه‌ق له بنده‌ستمان ده‌رهێنران كه هه‌تا ئێستاش ژیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی تیایاندا نا سروشتییه و له‌ژێر جه‌ورو سته‌م و تۆقاندندان".
ڕوونیشی کردووەتەوە، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی ساڵی 2019 ساڵی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانمان بێت
باسنيوز
