پارتى: هيوادارين له سهرهتاى ساڵى نوێ دانووستانى لايهنهكان بۆ پێكهێنانى حكومهت به ئهنجام بگات
دهقى پهيامهكه
پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێی زایینی
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی سهری ساڵی (2019)ی زایینی بە گەرمی پیرۆزبایی لە تێکڕای رۆڵەکانی گەلەکەمان دەکەین بەو ئومێدەی سالێ نوێ پڕ لە خێرو خۆشی و بەرەکەت بێت بۆ هەموو لایەک.
لە پێشوازی ساڵی نوێدا ئومێد دەکەین مەینەتی و قەیران و کێشەکانی رابردوو بە یەکجاری کۆتاییان بێت و گەلە خۆڕاگرەکەمان پێ بنێتە قۆناغ و ژیانێکی ئاسودەتر و خۆشگوزەرانتر.
بەو هیوایەی سەرەتای ساڵی نوێ سەرەتای بەئەنجامگەیشتنی دانوستانی هێزە سیاسییەکان و دەستبەکاربوونی دامەزراوەکانی کوردستان پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی نوێ بێت بۆ هەرچی زیاتر خزمەتکردنی گەلە شایستەکەمان.
لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە بەڵێن بۆ گەلی خۆمان نوێدەکەینەوە کە هەمیشە پەرۆشی سەربەرزی و خۆشگوزەرانیی و دابینکردنی ئاشتی و تەناهی کوردستانێکی بەهێز بین و لەو پێناوەدا درێغی نەکەین.
لە دەستپێکی ساڵی نوێدا پیرۆزبایی تایبەت ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین کە هەر لە سایەی ئەواندایە ساڵان بەڕێ دەکەین و کوردستان هەر سەرفراز و و ئاوەدان و پارێزراوە.
هەروەها پیرۆزبایی لە هەڤاڵ و کادیران و تێکڕای ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان و تەواوی حزب و لایەنە سیاسییەکان دەکەین و ئومێدەوارین بە هەوڵ و هیممەتی هەموو لایەک ساڵ بە ساڵ رەوشی کوردستان لە هەموو رویەکەوە بەرەو باشتر ببەین.
جارێكی دیكه ساڵی (2019)ی زاینی پیرۆزبێت و كوردستان ههر ئاوهدان بێت.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
k24-
