وەزارەتی ئەوقاف وەڵامی موفتی عێراق دەداتەوە
دەقی بەیاننامەی وەزارتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی
بسم الله الرحمن الرحیم
(لاَیَنْهَاكُمُ اللهُ عَنِ الَّذِینَ لَمْ یُقَاتِلُوكُمْ فِی الدِّینِ وَلَمْ یُخْرِجُوكُمْ مِنْ دِیَارِكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَیْهِمْ إِنَّ اللهَ یُحِبُّ الـمُقْسِطِینَ)
به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، له‌باره‌ی رۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌رعیسا سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت
له‌كاتێكدا كه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر عیسا (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌كه‌نه‌وه و جیهانیش به‌گشتی له‌خۆ ئاماده‌كردنن بۆ پێشوازیی له‌هاتنی ساڵێكی نوێی زاینیی، وه‌ك هه‌میشه ساڵانه لێره و له‌وێ چه‌ند ده‌نگێكی ناساز به‌رزده‌بنه‌وه، له‌بری باسی پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتن لهپهیڕهوكارانی ئاینیی مه‌سیح و قه‌بوڵكردنی به‌رامبه‌ر، ده‌ست ده‌كه‌ن به‌هێرشكردنه سه‌ر بۆنه‌ی هاووڵاتیانی مه‌سیحی به‌چه‌ندین ده‌سته‌واژه و وشه‌ی برینداركار كه پێش هه‌ر شتێك پێچه‌وانه‌ی رۆح و ناوه‌ڕۆكی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه.
دواترینی ئه‌و ده‌نگه ناسازانه، قسه‌كانی مه‌هدی ئه‌لسومه‌یده‌عی به‌ناو موفتی وڵاتی عێڕاق بوو، كه له لێكدانه‌وه‌یه‌كی فه‌توا ئاسادا لێدوانێكی دژ به‌خۆشیی ده‌ربڕین به‌یادی له‌دایكبوونی عیسای پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ، و دژ بهئاههنگهكانی سه‌ری ساڵی زاینیی دا، كه‌له‌هه‌مان كاتیش‌دا قسه‌كانی دژ به‌بنه‌ماكانی عه‌قڵ و لێبورده‌یی ئایینی بوون.
ئێمه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕووانگه‌ی باوه‌ڕی پته‌ومان به ئازادییه ئاینییه‌كان و، به بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی ئایینداران و، پارێزگاریكردن له‌ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی و، پاراستنی مافی پێكهاته ئاینییه‌كانه‌وه و ، به‌پشت به‌ستن به‌ئه‌زموونی دێرین و زه‌مانی سه‌ركه‌وتووی پێكهوهژیانیی ئاشتییانه‌ی ئایینه‌كان له‌كوردستان و، ئه‌و یاسا‌و رێنماییانه‌ی له‌م باره‌یه‌وه كاریان پێده‌كه‌ین، به‌توندی دژی لێدوانه‌كانی ناوبراوین و ئەم جۆرە بۆچوونە ھەڵانە بەتەواوەتی وەك بۆچوونی گروپی دەڕندی داعشە. بۆیە داواش ده‌كه‌ین رێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی چیدی ئه‌م جۆره كه‌سانه و ئه‌م جۆره فه‌توا نازانستییانه شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌به‌ر یه‌ك ههڵنهوهشێنن و، بۆنه و یاده‌كانی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك لهدهریڕینی خۆشییه‌وه نه‌گۆڕن بۆ نانه‌وه‌ی شه‌ڕی تائیفی و فه‌وزای ئاینیی.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌شه‌وه ده‌ستخۆشیی له‌و دام‌و ده‌زگا و ده‌سته فه‌رمییه ئاینییانه‌ی عێڕاق ده‌كه‌ین كه خێرا هاتنه سه‌ر خه‌ت و به‌رائه‌تی خۆیان پێشاندا لهوتهكانی ناوبراو و روونیان كرده‌وه كه وته‌كانی ناوبراو ته‌نیا گوزارشت لهتاكی خۆی ده‌كات نه‌ك پێكهاته ئاینیی و مه‌زهه‌بییه‌كه‌ی.
خوای گه‌وره ساڵی نوێ بكاته ساڵی زیاتری خێر‌و خۆشیی بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تیی.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی
2018/12/29
kdp _
