کەلار.. ئافرەتێک بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست دا
لە راگەیاندنراوێكی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان تێیدا هاتووە"ئەمڕۆ یەكشەممە 30/12/2018 لە كەلار ئافرەتێك بە سووتاوی هێنرایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار، دوای گەشتنی بە هۆی زۆری رێژەی سووتاویەكەیەوە گیانی لەدەست دا و ئافرەتەكە ناوی (ز، ب، ب) و لە دایكبووی ساڵی 1990ە".
ئاماژە بۆ ئەوەش دراوە کە ئێستا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە كراوەتەوە ڕەوانەی بەشی توندوتیژی ژنان دەكرێت، بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەسەر هۆكار و چۆنیەتی رووداوەكە.
باسنيوز
