به‌رپرسێكى دیارى سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى سووریای دیموكراسى كوژرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له ئه‌نجومه‌نى سووریای دیموكراسى، ڕاگه‌یاند: "چه‌كدارانى نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له مه‌روان فته‌یح، هاوسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ته‌شریعی ئیداره‌ى مه‌ده‌نى دیرازۆر كرد".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر ڕێگاى حه‌سه‌كه - دێرازۆر ڕووی داوه، كاتێك فته‌یح له حه‌سه‌كه‌وه له‌دواى به‌جێهێنانى ئه‌ركه‌كه‌ى گه‌ڕاوه‌ته‌وه،: "ده‌ستبه‌جێ له‌شوێنى ڕووداوه‌كه گیانى له‌ده‌ست دا".
هه‌ر له‌و ڕووداوه‌دا، هاوه‌ڵێكى كوژراوه‌كه به‌سه‌ختى بریندار كراوه و بۆ نه‌خۆشخانه‌ى حه‌سه‌كه، گواستراوته‌وه.
له‌ماوه‌ى ڕابردوودا، له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى سووریای دیموكراسى، چه‌ندین ڕووداوى كوشتن ئه‌نجام دراون، كه له‌زۆرینه‌یاندا، ئه‌ندامانى سه‌ر ئه‌نجومه‌نى سووریای دیموكراسى كراونه‌ته ئامانج.
bas news-
