وەزارەتی ئەوقافی هەرێم دژی فەتوایەکی موفتیی عێراق سەبارەت بە سەری ساڵ دەوەستێتەوە
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە وێنەیەکی نێردراوە و لە بەشێکیدا هاتووە"به‌توندی دژی لێدوانه‌كانی ناوبراوین وە ئەم جۆرە بۆچونە ھەڵانە بەتەواوەتی وەك بۆچونی گروپی دەرندی داعشە بۆیە ، داواش ده‌كه‌ین رێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی چی دی ئه‌م جۆره كه‌سانه‌و ئه‌م جۆره فه‌توا نازانستییانه شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌به‌ر یه‌ك ههڵنهوهشێنن".
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە:-
له‌باره‌ی رۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌رعیسا سه‌لامی خوای له‌سه‌ر
له‌كاتێكدا كه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر عیسا - سه‌لامی خوای له‌سه‌ر- ده‌كه‌نه‌وه‌و ، جیهانیش به‌گشتیی له‌خۆ ئاماده‌كردنن بۆ پێشوازیی له‌هاتنی ساڵێكی نوێی زاینیی ، وه‌ك هه‌میشه ساڵانه لێره‌و له‌وێ چه‌ند ده‌نگێكی ناساز به‌رز ده‌بنه‌وه ، له‌بری باسی پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتن لهپهیڕهوكارانی ئاینیی مه‌سیح و قه‌بوڵكردنی به‌رامبه‌ر ، ده‌ست ده‌كه‌ن به‌هێرشكردنه سه‌ر بۆنه‌ی هاوڵاتییانی مه‌سیحی به‌چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌و وشه‌ی برینداركار كه پێش هه‌ر شتێك پێچه‌وانه‌ی رۆح و ناوه‌ڕۆكی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه.
دواترینی ئه‌و ده‌نگه ناسازانه ، قسه‌كانی مه‌هدی ئه‌لسومه‌یده‌عی به‌ناو موفتی وڵاتی عێڕاق بوو ، كه‌له لێكدانه‌وه‌یه‌كی فه‌توا ئاسادا لێدوانێكی دژ به‌خۆشیی ده‌ربڕین به‌یادی له‌دایكبوونی عیسای پێغه‌مبه‌ر – سه‌لامی خوای له‌سه‌ر- و ، دژ بهئاههنگهكانی سه‌ری ساڵی زاینیی دا ، كه‌له‌هه‌مان كاتیش‌دا قسه‌كانی دژ به‌بنه‌ماكانی عه‌قڵ و لێبورده‌یی ئایینی بوون.
ئێمه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی هه‌رێمی كوردستان ، له‌ڕووانگه‌ی باوه‌ڕی پته‌ومان به ئازادییه ئاینییه‌كان و ، به بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی ئایینداران و ، پارێزگاریكردن له‌ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ، پاراستنی مافی پێكهاته ئیتنی و ئاینییهكانهوهو ، به‌پشت به‌ستن به‌ئه‌زموونی دێرین زه‌مانی سه‌ركه‌وتووی پێكهوهژیانیی ئاشتییانه‌ی ئاینه‌كان له‌كوردستان و ، ئه‌و یاسا‌و رێنماییانه‌ی له‌م باره‌یه‌وه كاریان پێده‌كه‌ین ، به‌توندی دژی لێدوانه‌كانی ناوبراوین وە ئەم جۆرە بۆچونە ھەڵانە بەتەواوەتی وەك بۆچونی گروپی دەرندی داعشە بۆیە ، داواش ده‌كه‌ین رێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی چی دی ئه‌م جۆره كه‌سانه‌و ئه‌م جۆره فه‌توا نازانستییانه شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌به‌ر یه‌ك ههڵنهوهشێنن و ، بۆنه‌و یاده‌كانی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك لهدهریڕینی خۆشییه‌وه نه‌گۆڕن بۆ نانه‌وه‌ی شه‌ڕی تائیفی و فه‌وزای ئاینیی.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌شه‌وه ده‌ستخۆشیی له‌و دام‌و ده‌زگاو ده‌سته فه‌رمییه ئاینییانه‌ی عێڕاق ده‌كه‌ین كه خێرا هاتنه سه‌ر خه‌ت و به‌رائه‌تی خۆیان پێشاندا لهوتهكانی ناوبراو‌و ، روونیان كرده‌وه كه وته‌كانی ناوبراو ته‌نها گوزارشت لهتاكی خۆی ده‌كات نه‌ك پێكهاته ئاینیی و مه‌زهه‌بییه‌كه‌ی.
خوای گه‌وره ساڵی نوێ بكاته ساڵی زیاتری خێر‌و خۆشیی بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تیی.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی هه‌رێمی كوردستان / هه‌ولێر 29/12/2018
bas news-
