ساڵڕۆژی "كوژران مامۆستا هێرش عومەر" بەڕێوەچوو
مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان راگەیاند، ئەو ئامانجانەی مامۆستایان لەخۆپیشاندانەکان بۆی هاتنە سەر شەقام، لە هەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچە و باشکردنی گوزەرانی مامۆستایان هێشتا جێبەجێنەکراون.
هاوكات سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان، داوای دادگاییکردنی ئەو کەسانەی کرد لە خۆپیشاندانەکان تەقەیان لەهاووڵاتیان کردووە و بوونەتە هۆکاری رژانی خوێنی هاووڵاتیانی مەدەنی.
هێرش عومەر یەکێك بوو لە ئهندامانی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی کۆیە، رۆژی 18ی كانوونی یهكهم/ دیسەمبەری 2017 لە کۆیە لەخۆپیشاندانەکان برینداربوو، دوای 11 رۆژ مانهوه لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.
هێرش عومەر لەبەردەم مەڵبەندی یەکێتی لەکۆیە بریندار کرا، بۆیە کەس و کاری هێرش عومەر سکاڵایان لەسەر مەڵبەند و یەکێتی تۆمار کردووە.
k24-
