ساڵڕۆژی "كوژران مامۆستا هێرش عومەر" بەڕێوەچوو

ساڵڕۆژی
بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لەبەرپرسانی ئیداری و کەس و کارو هاوڕێیانی، لە کۆیە ساڵڕۆژی "شەهیدکردنی مامۆستا هێرش عومەر" بەڕێوە چوو کە لە خۆپیشاندانەکانی پارساڵ له‌ كۆیه‌ كوژرا.

مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان راگەیاند، ئەو ئامانجانەی مامۆستایان لەخۆپیشاندانەکان بۆی هاتنە سەر شەقام، لە هەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچە و باشکردنی گوزەرانی مامۆستایان هێشتا جێبەجێنەکراون.

هاوكات سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان، داوای دادگاییکردنی ئەو کەسانەی کرد لە خۆپیشاندانەکان تەقەیان لەهاووڵاتیان کردووە و بوونەتە هۆکاری رژانی خوێنی هاووڵاتیانی مەدەنی.

هێرش عومەر یەکێك بوو لە ئه‌ندامانی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی کۆیە، رۆژی 18ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسەمبەری 2017 لە کۆیە لەخۆپیشاندانەکان برینداربوو، دوای 11 رۆژ مانه‌وه‌ لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.

هێرش عومەر لەبەردەم مەڵبەندی یەکێتی لەکۆیە بریندار کرا، بۆیە کەس و کاری هێرش عومەر سکاڵایان لەسەر مەڵبەند و یەکێتی تۆمار کردووە.
k24-
Top