نوێترین زانیاری لەبارەی کەناڵە تازەکەی شاسوار عەبدولواحید

 نوێترین زانیاری لەبارەی کەناڵە تازەکەی شاسوار عەبدولواحید
شاسوار عەبدولواحید کە لە ٢١ی ١١ی ٢٠١٧ فرۆشتنی کەناڵی (NRT) ڕاگەیاند و دواتریش دەرکەوت تەنیا بانگەشەیەکە، ئێستا لەنێو پڕۆژەی گوندی ئەڵمانی، خەریکی دامەزراندنی کەناڵێکی دیکەی ئاسمانییە.

کەناڵە نوێیەکەی شاسوار عەبدولواحید تایبەتە بە بەرنامەی منداڵان و فیلم کارتۆنی و ئێستا چەند تیمێک کار بۆ دیزاینکردن و ئامادەکاریی بەرنامە و پرۆگرامەکانی کەناڵەکە دەکەن و چاوەڕێ دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە پەخش بکات.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لەنێو ئەو ستافەوە کە کارەکانی کەناڵەکە دەکەن، ڕايگەیاند، کەناڵە تازەکەی شاسوار عەبدولواحید بەناوی(NRT 3) دەبێ و بیناکەی لەنێو پڕۆژەی گوندی ئەڵمانی و لە نزیک کەناڵی (NRT)یە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند ساڵێکە خاوەن پشکەکانی پڕۆژەی گەشتیاریی (چاڤی لاند)، داوای ئەوە لە شاسوار عەبدولواحید دەکەن کە مافە داراییەکانیان پێ بدات، بەڵام ناوبراو هەر جارێک بە پاساوێک، خۆی لە دانەوەی مافەکانیان دەدزێتەوە.










باسنيوز
Top