ڕوونكردنه‌وه له باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى دراوى ساختەی 50 هەزار دیناری دەدرێت
رائد هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر رايگه‌یاند: "له كوردستان چه‌ند حاڵه‌تێكى كارپێكردن به دراوى ساخته‌ى 50 هەزار دیناری له سه‌ره‌تاى ساڵى 2018 روویانداوە، به‌ڵام توانیمانه تاوانباران ده‌ستگیر بكه‌ین و رێوشوێنى یاسایى به‌رامبه‌ریان بگرینه‌به‌ر".
گوتیشى: "له هه‌موو شوێنیك مامه‌ڵه كردن به دراوى ساخته ڕووده‌دات، چونكه به‌رده‌وام له نێوان خه‌ڵك ئالوگۆڕ به دراو ده‌كرێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌مه ته‌نیا حاڵه‌ت بووه بڵاونه‌بووه‌ته‌وه".
له ناوه‌رسات و باش‌و،رى عێراق به‌هۆى سه‌رقاڵ بوونى هێزه ئه‌منییه‌كان به په‌رچدانه‌وه‌و راوه‌دونانى تیرۆرستان هه‌ندێ كه‌س ئه‌و بارودۆخه‌یان قۆستووەته‌وه بۆ ساخته‌كردنى دراو مامه‌ڵه پێكردنى بۆیه به شێوه‌یه‌كى فراوان له بازاره‌كان ناوه‌راست و باشوورى عێراق بڵاوبووه‌ته‌وه.
باسنيوز
