دوای پشووی سەری ساڵ گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەت دەست پێ دەکەنەوە

 دوای پشووی سەری ساڵ گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەت دەست پێ دەکەنەوە
ڕاوێژکارێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد کە تا دوای پشووی سەری ساڵ، گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە ناچن.

عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕياگەیاند: "ئەوەی مەزەندە دەکرێت، لە دوای پشووی سەری ساڵەوە کۆبوونەوەکان دەست پێ دەکەنەوە، ھیچم لەسەر ئەوە نەبیستووە کە کۆبوونەوە پێش ئەو وادەیە ئەنجام بدرێت".

جەختیشی کردەوە کە هەموو هەوڵێک بۆ ئەوە دەدرێت، ”هەموو لایەک هاوکار بن“ تاوەکوو کابینەی نوێ زووتر دەست بەکار بێت.

لە ماوەی ڕابردوودا دوو گەڕی گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجام دراوە، هەرچەندە بەرپرسانی هەرسێ لایەن جەخت لە ئیجابیبوونی گفتوگۆکان دەکەنەوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا بابەتی پێکهێنانی کابینەی نوێ بە ڕوونی دیار نییە، بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەقفێکی بەرزی بۆ داواکارییەکانی خۆی دیاری کردووە.










باسنيوز
Top