بەفر بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی داپۆشیوە

بەفر بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی داپۆشیوە
لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا شەپۆلی بەفر و بۆران و کڕێوە سێ پارێزگای ورمێ، سنە و کرماشانی گرتەوە و بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان و ئەمڕۆ شەممە دەوامی قوتابخانەی هەندێ شاریش داخران.

بەپێی زانیاریی کەشناسیی ئێران، لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی فراوانی بەفر و بۆران لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان، کێشەی هاتوچۆ بۆ ناوچە شاخاوییەکان دروست بووە و بەتایبەتی (کەلیخان) لە بانە و کەلی (تەتە) لە نێوان مەریوان و پاوە و (زەڕینەی هەوەتوو) لە نێوان سنە و سەقز جادەی تەختی سلێمان بۆ سایین قەڵا و گەردەنەی (زمزیران) لە سەردەشت، گرفت بۆ شۆفێران ساز بووە.

هاوکات هاتوچۆ لە نێوان جادەکای مەهاباد بۆ بۆکان و مەهاباد بۆ سەردەشت زۆە ئەستەم و دژوار بووە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن زۆریی بەفرباراین بووەتە هۆی داخرانی ڕێگەی سەدان گوند لە انوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵات و لە هەندێ شاریش ئەمڕۆ شەممە بەهۆی بەفر و سەرماوە دەوامی قوتابخانەکان کراوەتە پشوو.












باسنيوز
Top