بەفر بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی داپۆشیوە
بەپێی زانیاریی کەشناسیی ئێران، لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی فراوانی بەفر و بۆران لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان، کێشەی هاتوچۆ بۆ ناوچە شاخاوییەکان دروست بووە و بەتایبەتی (کەلیخان) لە بانە و کەلی (تەتە) لە نێوان مەریوان و پاوە و (زەڕینەی هەوەتوو) لە نێوان سنە و سەقز جادەی تەختی سلێمان بۆ سایین قەڵا و گەردەنەی (زمزیران) لە سەردەشت، گرفت بۆ شۆفێران ساز بووە.
هاوکات هاتوچۆ لە نێوان جادەکای مەهاباد بۆ بۆکان و مەهاباد بۆ سەردەشت زۆە ئەستەم و دژوار بووە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن زۆریی بەفرباراین بووەتە هۆی داخرانی ڕێگەی سەدان گوند لە انوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵات و لە هەندێ شاریش ئەمڕۆ شەممە بەهۆی بەفر و سەرماوە دەوامی قوتابخانەکان کراوەتە پشوو.
باسنيوز
