رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری باشماخ كرایه‌وه
دوای سێ كاتژمێر له داخرانی به‌هۆی به‌فربارینه‌وه، رێگه‌ی پێنجوێن و خاڵی سنووری باشماخ له سنووری پارێزگای سلێمانی، كرایه‌وه.
له سلێمانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 28ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018 رایگه‌یاند، بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 3 كاتژمێر، له ملهكهوی پێنجوێن، به‌فر رێگه‌ی پێنجوێنی داخستبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانی پێنجوین و هاتووچۆی ئه‌و شاره، رێگه‌كه كرایه‌وه و ئێستا رێگه‌كه له‌به‌رده‌م هاتووچۆی هاووڵاتییان كراوه‌ته‌وه.
زانا ڕەحمان قائیمقامی شارۆچكه‌ی پێنجوێن راگەیاند، ئێستا هەموو رێگاکان كراونه‌ته‌وه و هیچ رێگه‌یه‌ك نەماوە کە گیرابێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا هاووڵاتییان دەتوانن هاتووچۆ و گه‌شتی خۆیان لە رێگه‌ی مەرزی باشماخەوە بکەن، چونکە تیمه‌كانی شاره‌وانی ته‌واوی رێگه‌كانیان كردووه‌ته‌وه.
پێنجوێن شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ر به پارێزگای سلێمانییه و له رێگه‌ی ده‌روازی سنووری باشماخه‌وه، هه‌رێمی كوردستان به رۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و به دووری 96 كیلۆمه‌تر، ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی.
k24-
