پیرهمهگروون.. بارانی بهخوڕ زیانی به چهند ماڵێك گهیاند
بەهۆی بارانی بەخوڕ لە شارهدێی پیرەمەگروونی سنووری شارۆچكهی دوکان، لافاو لە دوو گەڕەک زیانی ماددی بە چەند ماڵێك گهیاند.
سیروان سەرهەد، بەڕێوبەری ناحیەی پیرەمەگروون راگەیاند، هەرکاتێک بارانی بەخوڕ ببارێت، پیرەمەگروون لە ژێر مەترسی لافاوی شاخی پیرەمەگرووندایە، ئەمڕۆش لە دوو گەڕەک کە ئاوەڕۆکانیان لوولەییە و سندوقی نییە، بەهۆی زۆری باران و ههستانی لافاو، ئاو چووهتە ناو چەند ماڵێك و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەکیشی ژێر ئاو خستووە.
ئاماژەی بەوەش کرد تیمەکانی بەرگری شارستانی پێشتر ئامادەکاریان کردبوو بۆیە توانرا دۆخهكه كۆنتڕۆڵ بكرێت.
k24-
