ئه‌م سێ سیناریۆیه لەبارەی بەشە بودجەی ھەرێمی كوردستانه‌وه دیاریکراون
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان رایانگه‌یاند، ئه‌گەر بەزوویی نەکەونە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و رێککەوتن نەکرێت، ئەوا کورد ھەمان پشکی ساڵی رابردووی پێدەدرێتەوە و گرفتەکانی رابردوو دووبارە ده‌بنه‌وه.
سێ سیناریۆ لەبارەی بەشە بودجەی ھەرێمی كوردستان لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە دیاریکراون.
سیناریۆى یەکەم، پشکی کورد بۆ 2019 بکرێت بە 14% و پشت بەداتاکانی وەزارەتی پلاندان ببەسترێت.
دووه‌م: بەشە بودجەی هه‌رێمى كوردستان بگەڕێندرێتەوە بۆ 17%.
سێیه‌م: بەھەمان شێوەی ساڵی پار پشکی کورد ھەر %12.67 بێت و هه‌رێمى كوردستان نه‌وتى خۆى بفرۆشێت و بڕێك پاره مانگانه له به‌غداوه ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.
بەگوتەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، عێراق دەیەوێت دەستی دەستی بەکورد بکات و لەگەڵ زیادکردنی پشکی کورد نییە.
سه‌ره‌ڕاى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى بودجه بۆ حكومه‌ت و پێداچوونه‌وه‌ى له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، هیچ ده‌ستكارییه‌كى پشكى هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه‌كه‌دا نه‌كراوه.
به‌شێك له نوێنه‌ران له‌و بڕوایه‌دان، ده‌ستكارى نه‌كردنى هه‌مان ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ى بودجه كه له سه‌رده‌مى عه‌بادى دانرابوو، مه‌ترسى ئه‌وه‌ى لێده‌كرێت ببێته عورفێكى یاسایى و ساڵانى داهاتووش پشكى هه‌رێم هه‌ر به %12.67 بمێنێته‌وه و ده‌ستكارى نه‌كرێت.
باسنيوز
