به‌یاننامه‌یه‌كی به‌په‌له له یه‌په‌گه‌وه بۆ ڕ‌ژێمى سووریا
له به‌یاننامه‌كه‌ى یه‌په‌گه كه ه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "به‌هۆى ئه‌و هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامانه‌ى ده‌وڵه‌تى توركیاوه بۆ له‌شكركێشى بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى باكوورى سووریا و وێرانكردنى ناوچه‌كه و ئاواره‌كردنى خه‌ڵكه‌كه‌ى وه‌ك ئه‌وه‌ى له جه‌رابلووس، ئه‌عزاز، باب و عفرین روویان دا، ئێمه له یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل رایده‌گه‌یه‌نین، دواى كشانه‌وه‌ى یه‌كجاریمان له ناوچه‌ى منبج خۆمان بۆ شه‌ڕى داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌كانى دیكه له خۆرهه‌ڵاتى فورات و ناوچه‌كانى دیكه ته‌رخانكردووه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه: "داوا له ده‌وڵه‌تى سووریا ده‌كه‌ین، كه ئێمه گه‌ل و خاك و سنوورمان پێوه‌ى په‌یوه‌سته هێزه‌كانى بنێرێت بۆ گرتنه ده‌ستى ئه‌و ناوچانه و پاراستنى ناوچه‌ى منبج له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا".
باسنيوز
