پارێزگاری هەولێر لەبارەی تەواوبوونی کارەکانی بازاڕی لەنگەوة زانیاری دەخاتە ڕوو

 پارێزگاری هەولێر لەبارەی تەواوبوونی کارەکانی بازاڕی لەنگەوة زانیاری دەخاتە ڕوو
پارێزگاری هەولێر ڕای دەگەیەنێت، کارەکانی بازاڕی لەنگە بەشی زۆری تەواو بووە و داوایه‌كیشیان له‌ حكوومه‌ت كردووه‌.

نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر ڕايگەیاند: ”کارەکانی بازاڕی لەنگە بەشی زۆری تەواو بووە، هاوكات داوامان له‌ حكوومه‌ت كردووه‌، تیم زیاتر و ئامێری زیاتر دابین بكه‌ن بۆ ئەوەی كاره‌كان خێراتر ئەنجام بدرێن“.

پارێزگاری هەولێر لەبارەی کاتی تەواوکردنی کارەکان لە بازاڕەکەدا، گوتی: ”پەیوەندی بە باران بارینەوە هەیە، چونکە کاریگەری لەسەر کارەکان هەیە“.

پێش ماوه‌یه‌ك بازاڕى له‌نگه‌ى هه‌ولێر ئاگرى گرت و زیانێكی زۆر به‌ر خاوه‌ن دوكانه‌كان كه‌وت، بۆیه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڕیارى دا بازاڕه‌كه‌ دروست بكرێته‌وه‌ و هاوكارى خاوه‌ن دوكانه‌كان بكات.










باسنيوز
Top